٧ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٢٣
نوێنەری یوونێسکۆ سەردانی هەورامان دەکات

بەرپرسی بنکەی مەنزەری فەرهەنگی، مێژوویی هەورامان وتی: دوو هەفتەی دیکە نوێنەری ڕێکخراوی فەرهەنگی یوونێسکۆ سەردانی کوردستان دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ پوویا تالب نیا ڕایگەیاند: ئەمە دوا هەنگاو بۆ تۆماری جیهانی هەورامانە و نوێنەری یوونێسکۆ بە لێکدانەوەی کێشەکان ٦ مانگ بۆ چارەسەریان دەرفەت دەدات و لە ساڵی داهاتوو و لە ئاوەها کاتێکدا کۆبوونەوەی دەنگدان بۆ تۆماری جیهانی هەورامان لە یوونێسکۆ بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە بودجەی نەتەوەییش بۆ تۆماری جیهانی هەورامان تەرخان کراوە، زیادی کرد: دێهیارییەکان بە چاوەدێری ئەو بنکەیە، ڕێکوپێک کردنەوەی پێکهاتەی گوندەکان لەوانە لە بواری خاوێن کردنەوە، ئاستی کۆڵانەکان، نوژیارڤانی و بووژانەوەیان دەست پێکردووە.

بەرپرسی ئەو بنکە فەرهەنگی مێژووییە وتیشی: جگە لە پێکهاتەی گوندەکان، زمان، پۆشاک، دابونەریت، جێژنەکان و مۆسیقاش بۆ تۆماری جیهانی هەورامان لەبەرچاو دەگیردرێت.

342/